• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هاوڵاتیەک تەواوی قورئانی پیرۆز بۆ زمانی ئاماژە وەردەگێڕێت.

"چوار كەس لە ئەندامانی خێزانەكەی نابیستن و ئەمەش هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی خزمەت بەو توێژە بكات"

هاوڵاتیەک ماوەی هەشت ساڵ لە مزگەوتی ئەحمەد دەرماناوەی هەولێر، گوتاری هەینیی بۆ نابیستان وەردەگێڕێت، لە دواین كاریدا تەواوی قورئانی بۆ سەر زمانی ئاماژە وەرگێڕاوە.

عزەدین حامد مستەفا دەڵێت، وەرگێڕانەكە ماوەی دوو ساڵی خایاندووە، دواتر فەتوای لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستانی بۆ دەرچووە، بۆ ئەوەی ڕێ بە توێژی نابیستان بدرێت قورئانەكە بخوێننەوە و خەتمی بكەن، هەروەها هەر 30 بەشەكەی قورئانیش لە سێ بەرگدا كۆ كراونەتەوە.

 عزەدین حامد مستەفا تەمەنی 46 ساڵە و دەرچووی بەشی شەریعەی سەربە كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سەڵاحەدینە، چوار كەس لە ئەندامانی خێزانەكەی نابیستن و ئەمەش هۆكارێك بووە بۆ ئەوەی خزمەت بەو توێژە بكات و جگە لە گوتاری هەینی، پێشتریش بەپێی توانا و بەشێوەی ئاماژە ئایەتەكانی قورئانی بۆ وەرگێڕاون، بەڵام لە كۆتادا توانی تەواوی قورئانیان بۆ وەربگێڕێت و هەزار دانەشی لێ چاپ بكات.

عزەدین حامد مستەفا ئەوەشی گوت، لەسەر ئاستی دنیا یەكەمجارە قورئان بەزمانی ئاماژە بێتە وەرگێڕان، ئەویش ئەو شانازییە بەرمن كەوتووە و لەو ماوەیەدا ئەو ئەركەم بەجێهێنا، ئێستە كورد قورئانی بەزمانی ئاماژە چاپ و بڵاو كردەوە.

04/09/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.