• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەسەر دەکاتەوەو ڕێنمایی تیمەکانی‌ پڕکردنەوەی‌ فۆڕمی‌ بایۆمەتری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2024، ژیلوان عادلـ شکور، بە هاوڕێیەتی‌ خاتوو گەشاو عومەر، شارەزای دارایی سەردانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانیان کردو بە هاوڕێیەتی‌ بەڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری‌ بەڕێوەبەرایەتیەکە بەش و هۆبەکانی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بایۆمەتری بەسەرکردەوەو.

لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد و بەدواداچوونی‌ بۆ قۆناغەکانی‌ پڕکردنەوەی فۆڕمی‌ بایۆمەتری و وەرگرتنی زانیاریی‌ بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت داخڵکردنی‌ داتاو زانیارییەکان کرد.

هەر لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ جەختی‌ کردەوە لەسەر پابەندی‌ هەمووان بە پڕەنسیپ و ڕێنماییەکان و پشکنین و دڵنیابونەوە لە بوونی‌ مەرجەکانی‌ پڕکردنەوەی‌ فۆڕم و زانیارییە پڕکراوەکان بەجۆرێک ڕەچاوی‌ ڕێنماییەکانی‌ وەزارەت بکرێت.

03/09/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.