• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕێكخراوی‌ CDO پشتگیریی‌ له‌ كه‌مپینی‌ پشتگیری‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ربڕینی‌ پشتیوانی‌ بۆ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 5ی‌ 12ی‌ 2016، به‌مه‌به‌ستی‌ پشتیوانی‌ له‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت (CDO) كه‌پێكهاتبوون له‌ به‌ختیار ئه‌حمه‌د صاڵح، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوو دیار عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پڕۆژه‌كان‌و ئاشنا موحه‌ممه‌ له‌ پڕۆژه‌كان، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییان كردو له‌لایه‌ن عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رۆكی‌ كه‌مپینه‌كه‌و هیوا ڕه‌حمان، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ كه‌مپینه‌كه‌وه‌ پێشوازی‌ كران. 

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا ڕێكخراوی‌ ناوبراو پشتیگیریی‌ خۆیان بۆ كه‌مپینه‌كه‌ ڕاگه‌یاند‌و كاری‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌رزنرخاندو هیوایان خواست له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌م كه‌مپینه‌و پشتیوانی‌ هاووڵاتیان‌و چاكه‌كاراندا، بارودۆخ‌و ژیانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان باشتر ببێت.

كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕۆژی‌ 30ی‌ 11 به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی‌‌و په‌رله‌مانی‌‌و حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌كان‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن ڕاگه‌یه‌نراو بڕیاروایه‌ ماوه‌ی‌ مانگێك بخایه‌نێت كه‌ ئامانجی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌ بۆ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ صندوقێكه‌ به‌پێی‌ ڕێنمایی‌ دامه‌زراوه‌و خزمه‌تی‌ خانه‌كانی‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچوو و په‌ككه‌وته‌ی‌ پێده‌كرێت.


05/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.