ڕۆژی جیهانی خۆبه‌خشان
ڕۆژی 5ی 12ی هه‌ر ساڵێك ڕۆژی جیهانی خۆبه‌خشانه، به‌و بۆنه‌یه‌وه له زۆرێك له وڵاتانی جیهان بۆنه‌ی جۆراو جۆر سازده‌كرێت‌و به‌وبۆنه‌یه‌وه به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێن‌و وپاس ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كاری خۆبه‌خشی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
بۆنه‌كه به پێی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به فه‌رمی له 1985 ه‌وه ناسراوه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان كاری خۆبه‌خشی به سیستم كراوه‌و به پرۆسه‌یه‌كی تێر‌و ته‌واو كاری خۆبه‌خشی ڕێكخراوه‌و هه‌لی به‌شداریپێكردنی كاری خزمه‌تگوزارییان پێدراوه له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بریاریدا ئه‌مڕۆ وه‌ك خۆبه‌خشێك له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كاربكات، ئه‌وه‌ش پاش ده‌وامی ئاسایی ڕۆژانه‌ی تا ڕۆژی دواتر.
|