بەڕێوەبەری گشتی لە قەزای شارەزوور لەدۆخی هاوڵاتیان دەپرسێتەوە . 
 
    دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، 15ـی تەمووزی 2024، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، سەردانی قەزای شارەزووری کرد.
 
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری پاراستنی منداڵانی شارەزووری بەسەرکردەوەو لەلایەن بەڕێز دەشتی عومەر بەرپرسی سەنتەرەکە پێشوازی کرا.
 
دواتر و بەهاوڕێیەتی بەڕێزان د. ئیدریس نوری پسپۆڕی دەروونناسی خاوەن پێداویستی منداڵ و  بەختیار گەڵاڵی بەرپرسی گروپی (ساتێک لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت) ژمارەیەک هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەر دەکەنەوە کە زۆرینەیان بەدەست نەخۆشی و نەبوونیەوە توشی گرفت هاتبوون و پێویستیان بە هاوکاری بوو  بڕیاریدا سەرجەم پێداویستیە پزیشکیەکان لە دەرمان و چارەسەری پزیشکی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی کردبوون دابینبکات.
 
هەر لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی فرۆشگایەکی نوێی جل و بەرگی بەسەرکردەوە کە لەلایەن نابینایەک کراوەتەوەو دەستخۆشی لێکردن و هاوکاری پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە.
 
سەردانەکە لەسەر داوای ژمارەیەک هاوڵاتی سنورەکە بوو تیایدا داوای بەهاناوەهاتنیان لە بەڕز بەڕێوەبەری گشتی کردبوو.
    
      
 
    
	
    
 
 
                        
                     |