نی
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خۆبه‌خشانه‌وه، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ڕایگه‌یاند هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو سبه‌ی له پاش ده‌وامی ئاسایی خۆی له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ماوه‌ی 18 سه‌عات وه‌ك ژینگه‌پارێز (كارگوزارێك)ی خۆبه‌خش كارده‌كات.
ده‌قی پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی:
بۆ دووه‌مجار، سبه‌ی پۆسته‌كه‌م ده‌گۆڕم
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خۆبه‌خشانه‌وه، خوایاربێت سبه‌ی دوو شه‌ممه 5ی 12، پاش ده‌وامی ئاسایی خۆم تا به‌یانی ڕۆژی دواتر وه‌ك خۆبه‌خش له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌بم كه خانه‌كانی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت‌و خانه‌ی به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وتوانی لێیه ... هیوادارم بتوانم له‌وێ وه‌ك (كارگوزارێكی خۆبه‌خش، ژینگه‌پارێزێك ) كاربكه‌م‌و سودێكم هه‌بێت .
سبه‌ی له‌وێم‌و به‌و ناونیشانه كارده‌كه‌م، باكیشم نییه له‌وه‌ی: كێ چی ده‌ڵێت؟ چونكه من خۆم باوه‌ڕم به كاری خۆبه‌خشی‌و ساده‌یی ژیان هه‌یه، ده‌مه‌وێت لانی كه‌م ساڵی جارێك وه‌ك ئه‌وانه بژیم كه كارێكی پڕ به‌ها ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان‌و مرۆڤه ساده‌كان نه‌بوونایه دڵنیام ژیان به‌مجۆره‌ی ئێسته نه‌ده‌بوو، هه‌روه‌ها كاری خۆبه‌خشییه‌كه‌م هیچ كاریگه‌رییه‌كیشی له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌م وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نییه .
بێجگه له‌و پێخۆشبوون‌و چێژه‌ی خۆم، دڵنیام له‌وه‌ی منداڵه‌كان‌و به‌ساڵاچووان‌و كارمه‌نده‌كانیش زۆریان پێ خۆش ده‌بێت، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌و ئه‌وان په‌یوه‌ندی نێوان دوو هاوڕێیه.
ئه‌مساڵ هاوكاتی ئه‌م ڕۆژه گرنگه، ئێمه له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌مپینێكی پشتیوانیمان بۆ صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاندووه، داواشم له هاوڵاتیان به‌شداریكردنه له‌و كه‌مپینه، ئه‌گه‌ر به" له‌ته خورمایه‌ك"یش بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) ده‌فه‌رموێت، تا منداڵ‌و ساوا‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته بێ لانه‌كان ژیانیان باشتر بێت.