له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا،كه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه سازیدابوو، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی تیشكی خسته سه‌ر پرسه‌كانی كه‌مئه‌ندامان هه‌روه‌ها خه‌ڵاتێكیشی بۆ خاوه‌ن به‌هره‌كان ڕاگه‌یاند.
سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ی 12ی 2016، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانه‌وه، له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی هۆتێل تایتانیك،
عومه‌ر گوڵپی به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی كرنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی سازكردوو تیشكی خسته سه‌ر پرسه‌كانی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و خه‌ڵاتێكیشی به‌ناوی خه‌ڵاتی خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كان ڕاگه‌یاند، كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن م.به‌هار چاومار، مامۆستا‌و شاره‌زا له زمانی ئاماژه بۆ هاووڵاتیانی نابیست وه‌رده‌گێڕدرا.
له سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌كردو به‌ڵێنی دڵسۆزی‌و پشتیوانی خۆی دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی پزیشكی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه‌و له ئێسته‌دا ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانی لیژنه پزیشكییه‌كان كارده‌كه‌ن‌و داواكراوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ده‌ره‌وه‌ی شاریش لیژنه‌كان پێكبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له چاوه‌ڕوانیدا نه‌مێننه‌وه، بۆناو شاری سلێمانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئێستا له‌كۆی 13 هه‌زار نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س چوونه‌ته لیژنه پزیشكییه‌كان، سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتیانه‌شی دواكه‌وتوون له تۆماركردن‌و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم وتی "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاردرا ئه‌و 1000 هاووڵاتیه‌ش مافی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم چوونه لیژنه پزیشكییه‌كانیان پێ بدرێت".
له به‌شی دووه‌می كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا عومه‌ر گوڵپی وتی:" ئێمه بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتێك به‌ناوی (خه‌ڵاتی به‌هره تایبه‌ته‌كان) ڕاده‌گه‌یه‌نین كه خه‌ڵاتێكی ماددی‌و مه‌عنه‌وی ده‌بێت‌و ده‌به‌خشرێته ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی سه‌ره‌ڕای له ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان توانیویانه به‌هره‌ی خۆیان پیشانبده‌ن‌و داهێنان‌و سه‌ركه‌وتنێك له‌بوارێك له بواره‌كانی ژیاندا تۆماربكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌سه‌به‌سته‌ش هه‌تا ڕۆژی 21ی 12ی 2016 سیڤی وه‌رده‌گیرێت‌و پاشان له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتووان ده‌ستنیشانده‌كرێن‌و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا خه‌ڵات ده‌كرێن"، سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌و خه‌ڵاته‌ش وتی:" ئێمه ده‌وامانه‌وێت تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر هاووڵاتی كه‌مئه‌ندام له به‌زه‌ییه‌وه بگۆڕین بۆ ڕێزگتن‌و به هاووڵاتیان بڵێن كه كه‌مئه‌ندانی مانای بێ توانایی نییه‌و ده‌كرێت به هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌كان ئه‌وان ببنه كه‌سێكی به‌رهه‌مهێن‌و پێشه‌نگ بن بۆ كۆمه‌ڵگه".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها مه‌رج‌و شێواز‌و ڕێگاكانی پێشكه‌شكردن بۆ خه‌ڵاته‌كه:
خه‌ڵاتی "خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كان":
پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، خوشك‌و برایانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت:
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین‌و له ساڵێكی نوێی ڕۆژی جیهانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا به‌ڵێنی دڵسۆزی دووپاتده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێزان، ئاگاداری ژیانتانین‌و ده‌زانین زۆرێك له ئێوه‌ی به‌ڕێز ماندوون به‌ده‌ست ژیانی ڕۆژانه‌و گرفتی گه‌وره‌ی داراییه‌وه، هه‌روه‌ك هه‌میشه هیواداریش بووین مووچه‌كانتان كه‌م نه‌بنه‌وه‌و دواش نه‌كه‌ون‌و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و خزمه‌ته‌كانی تر له ئاستی پێویستدا بن، به‌ڵام دۆخی كوردستان‌و قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان‌و شه‌ڕی داعش ئه‌م هیوایه‌ی ئێمه‌ی هه‌ر به هیواو خۆزگه هێشتوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه بۆ ڕێزلێنان له توانای ئێوه، به‌هره‌ی تایبه‌تی ئێوه، كۆڵنه‌دانتان له بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیاندا، خه‌ڵاتێك به‌ناوی "خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كان" ڕاده‌گه‌یه‌نین، تا له ڕێگه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه هه‌م ڕێز له توانای سه‌ركه‌وتوان‌و خاوه‌ن به‌هره‌كان‌و پێشه‌نگه‌كان بگرین له‌ناو ئێوه‌و هاوڕێكانتاندا، هه‌م به كۆمه‌ڵگه‌ش بڵێین:" كه‌مئه‌ندامی" مانای" بێ توانایی" ناگه‌یه‌نێت‌و ده‌كرێت له هه‌ر بارودۆخێكدا سود له توانای هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه‌ربگیرێت وه‌ك چۆن به‌هره‌و توانای هێندێكیان بووه‌ته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان‌و داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌كه‌ین ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه گرنگی به‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه خاوه‌ن به‌هره‌و توانایانه بده‌ن تا ببنه سه‌رمه‌شق‌و ڕێنیشانده‌رێك بۆ هاووڵاتیان‌و كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها ئاگاداری هه‌ر كۆمپانیا‌و ده‌زگایه‌كی ئاره‌زوومه‌ند ده‌كه‌ین ده‌رگای سپۆنسه‌ریكردن كراوه‌یه بۆ ئه‌و خه‌ڵاته ناوازه‌یه كه كۆكردنه‌وه‌ی مرۆڤه پێشه‌نگاكانه.
مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن:
1ـ پێویسته به‌شداربوو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بێت به ڕێژه‌ی ( 65% له سه‌دا شه‌ست‌و پێنج).
2ـ به‌هره‌و داهێنان‌و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی هه‌بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی ژیاندا،( وه‌ك: كار‌و ده‌ستكه‌وتی نایاب، نووسین، خوێندن‌و بڕوانامه، پیشه‌و كاری ده‌ست، وه‌ستایی‌و ده‌ستڕه‌نگینی، سه‌ركرده‌یی بوون، .... زیاتریش).
3ـ دانیشتووی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بێت.
4ـ دواكات بۆ پێشكه‌شكردن بریتییه له ڕۆژی 21ی 12ی 2016.
چۆنییه‌تی پێشكه‌شكردن:
به‌شداربوو ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سیڤی خۆی‌و كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وت‌و به‌هره‌و تواناكه‌یه‌وه بنێرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان یان له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه (
[email protected]) ئاراسته‌ی بكات.
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن سود له‌م ژماره ته‌له‌فوونانه وه‌رگرن: (0533230318 - 07731523984 - 077005266517) یان سه‌ردانی سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (www.socialsuli.com) یان په‌یجمان له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك (socialsuli@) بكه‌ن.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
3ی 12ی 2016