بەوێنە / لەسێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان دا (دی کەی شاورمە)نیوەڕۆ خوانێک بۆ منداڵانی ماڵی کوڕانی نەوجەوان سازدەکات و جەژنانەیان بەسەر دا دابەش دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2024، خواردەمەنی دی کەی شاورمە خوانێکیان بۆ منداڵانی ماڵی کوڕانی بێسەرپەرشت ئامادەکرد و جەژنانە بەسەر منداڵاندا دابەشکرا.
بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەشداری لە خۆشیەکانی منداڵەکان کرد و دەستخۆشی لە خاوەنی خواردەمەنی دیکەی شاورمە کرد سوپاسی کردن کە ئەمڕۆ هۆکاربوون بۆدڵخۆش کردنی بەشێک لە منداڵانی بێسەرپەرشت.
|