• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ 3ی‌ 12 دا، په‌یمانی‌ دڵسۆزی‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌


خه‌ڵاتی‌ "خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان":
پیرۆزبێت ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت

هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویست، خوشك‌و برایانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت:
به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ته‌وه‌، پیرۆزبایی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز ده‌كه‌ین‌و له‌ ساڵێكی‌ نوێی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تدا به‌ڵێنی‌ دڵسۆزی‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌ڕێزان، ئاگاداری‌ ژیانتانین‌و ده‌زانین زۆرێك له‌ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز ماندوون به‌ده‌ست ژیانی‌ ڕۆژانه‌و گرفتی‌ گه‌وره‌ی‌ داراییه‌وه‌، هه‌روه‌ك هه‌میشه‌ هیواداریش بووین مووچه‌كانتان كه‌م نه‌بنه‌وه‌و دواش نه‌كه‌ون‌و خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌‌و خزمه‌ته‌كانی‌ تر له‌ ئاستی‌ پێویستدا بن، به‌ڵام دۆخی‌ كوردستان‌و قه‌یرانه‌ جۆراوجۆره‌كان‌و شه‌ڕی‌ داعش ئه‌م هیوایه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ هه‌ر به‌ هیواو خۆزگه‌ هێشتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ بۆ ڕێزلێنان له‌ توانای‌ ئێوه‌، به‌هره‌ی‌ تایبه‌تی‌ ئێوه‌، كۆڵنه‌دانتان له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ژیاندا، خه‌ڵاتێك به‌ناوی‌ "خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان" ڕاده‌گه‌یه‌نین، تا له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌وه‌ هه‌م ڕێز له‌ توانای‌ سه‌ركه‌وتوان‌و خاوه‌ن به‌هره‌كان‌و پێشه‌نگه‌كان بگرین له‌ناو ئێوه‌و هاوڕێكانتاندا، هه‌م به‌ كۆمه‌ڵگه‌ش بڵێین:" كه‌مئه‌ندامی‌" مانای‌" بێ‌ توانایی‌" ناگه‌یه‌نێت‌و ده‌كرێت له‌ هه‌ر بارودۆخێكدا سود له‌ توانای‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت وه‌ربگیرێت وه‌ك چۆن به‌هره‌و توانای‌ هێندێكیان بووه‌ته‌ مایه‌ی‌ خێرو خۆشی‌ بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان‌و داوا له‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنیش ده‌كه‌ین ئه‌وانیش لای‌ خۆیانه‌وه‌ گرنگی‌ به‌و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ خاوه‌ن به‌هره‌و توانایانه‌ بده‌ن تا ببنه‌ سه‌رمه‌شق‌و ڕێنیشانده‌رێك بۆ هاووڵاتیان‌و كۆمه‌ڵگه‌، هه‌روه‌ها ئاگاداری‌ هه‌ر كۆمپانیاو ده‌زگایه‌كی‌ ئاره‌زوومه‌ند ده‌كه‌ین ده‌رگای‌ سپۆنسه‌ریكردن كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ ناوازه‌یه‌ كه‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌ پێشه‌نگاكانه‌.

مه‌رجه‌كانی‌ به‌شداریكردن: 
1ـ پێویسته‌ به‌شداربوو خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بێت به‌ ڕێژه‌ی‌ ( 65% له‌ سه‌دا شه‌ست‌و پێنج).
2ـ به‌هره‌و داهێنان‌و سه‌ركه‌وتنێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بێت له‌ یه‌كێك له‌ بواره‌كانی‌ ژیاندا،( وه‌ك: كار‌و ده‌ستكه‌وتی‌ نایاب، نووسین، خوێندن‌و بڕوانامه‌، پیشه‌‌و كاری‌ ده‌ست، وه‌ستایی‌‌و ده‌ستڕه‌نگینی‌، سه‌ركرده‌یی‌ بوون، .... زیاتریش).

3ـ دانیشتووی‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین بێت.
4ـ دواكات بۆ پێشكه‌شكردن بریتییه‌ له‌ ڕۆژی‌ 21ی‌ 12ی‌ 2016.

چۆنییه‌تی‌ پێشكه‌شكردن:
به‌شداربوو ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سیڤی‌ خۆی‌‌و كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ ده‌ستكه‌وت‌و به‌هره‌و تواناكه‌یه‌وه‌ بنێرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان یان له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ ([email protected]) ئاراسته‌ی‌ بكات.

بۆ زانیاریی‌ زیاتر ده‌توانن سود له‌م ژماره‌ ته‌له‌فوونانه‌ وه‌رگرن: (0533230318 - 07731523984 - 077005266517) یان سه‌ردانی‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی (www.socialsuli.com)  یان په‌یجمان له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك (socialsuli@) بكه‌ن.
 
راگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
3ی‌ 12ی‌ 2016



03/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.