• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ سێ‌ مێردمنداڵه‌وه‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌:


له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ سزادانی‌ سێ‌ مێردمناڵه‌وه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یتی‌: 

له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ مێردمنداڵه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌شكه‌نجه‌ بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گفتوگۆمان كردو ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و له‌هه‌مانكاتدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، به‌ زوویی‌ له‌و دۆسیه‌یه‌ ده‌چینه‌ پێش‌و هه‌موو ڕێكارێكی‌ یاسایی‌ ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕووداوه‌و پاراستنی‌ ئه‌و مێردمنداڵانه‌ (دوو خوشك‌و برایه‌ك)‌و به‌ سزاگه‌یاندنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌دا‌و تۆمه‌تبارن به‌ توندوتیژی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ خێزاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ دادگاوه‌ ڕێكاری‌ پێویست ده‌گرینه‌به‌رو له‌سه‌ر تۆمه‌تباران ده‌بینه‌ سكاڵاكار.

هه‌ربۆیه‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ كار‌و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌رمانیدا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنین به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌نده‌و ئه‌ندامییه‌تی‌ به‌شه‌كانی‌ یاساو پارێزگاری‌ خێزان‌و لیژنه‌كه‌ش له‌ زووترین كاتدا ده‌ست به‌كارده‌بێت.

عومه‌ر گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
30ی‌ 11ی‌ 2016


30/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.