• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە پەیمانگای هیوای نابیستان بە ڕێژه‌ی‌ له‌ سەدا 100 دەرچوون تۆمار دەکەن و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت پیرۆزباییان ئاڕاستە ده‌كات.

به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سەدا 100ـی ده‌رچوون لەپەیمانگای هیوای نابیستان، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت پیرۆزبایی‌ له‌ قوتابیان و ستافی‌ به‌ڕێوبردنی‌ په‌یمانگاكانی‌ هیوا بۆ نابیستان‌و  سەرپەرشتیاران ده‌كات.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ خوێندكارانی‌ په‌یمانگای‌ هیوا هاوشێوه‌ی‌ خوێندكارانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ په‌روه‌رده‌ پڕۆگرامی‌ خوێندنیان هه‌یه‌و له‌ قۆناغی‌ نۆی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندنی‌ 2023-2024 ، هەشت خوێندکار به‌شداربوون.


ده‌قی‌ پیرۆزبایی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی.

به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان

به‌ڕێزان/ خوێندكارانی‌ خۆشه‌ویست، به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو سەرپەرشتیاران و كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێزی‌ په‌یمانگاكانی‌ هیوا.

پاش بینینی ئەنجامەکانتان سڵاوێکی گەرم ڕێزی‌ بێ‌ پایانم بۆ ئێوه‌ی‌ به‌ڕێز، به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنتان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 100 ، جوانترین پیرۆزبایی‌ خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتنی‌ ئێوه‌و به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئاماژه‌ی‌ توانایی‌ خوێندكاره‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان و خه‌مخۆری‌‌و دڵسۆزی‌ سەرپەرشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رو مامۆستاو كارمه‌ندانه‌ و شانازیتان پێوەدەکەین و جێگەی دڵ خۆشیمانن، هیوادارم هه‌موو ساڵێك هه‌واڵی‌ سه‌ركه‌وتن‌و ئه‌نجامی‌ باشتان ببیستین‌و ئاینده‌ی‌ خوێندكاره‌كانی‌ په‌یمانگای‌ هیوا له‌ قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ ڕوون‌ بێت و هه‌وڵی‌ ڕه‌خساندنی‌ خوێندن له‌ قۆناغە جیاجیاکانی تردا بۆ نابیستانمان فەراهەم بێت.

براتان
بێستون جەبار مجید
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت
18ـی ئــایــاری 2024
 


18/05/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.