• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌نرا‌


كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌نرا‌و ماوه‌ی‌ مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ په‌رله‌مانتاران‌و به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و حزبی‌‌و كه‌سایه‌تییه‌ ئاینی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هونه‌رییه‌كانی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یه‌نرا.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه‌، 30ی‌ 11ی‌ 2016، له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌رانی‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان‌و سه‌رۆك‌و چالاكانی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و كه‌سایه‌تی‌ ئاینی‌‌و حزبی‌‌و سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و هونه‌ری‌، كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ خانه‌كانی‌ ساوایان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و كوڕان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان ڕاگه‌یه‌نرا.

بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپینه‌كه‌و ئامانجه‌كانی‌‌و شێوازی‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كان‌و ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانی‌ خه‌رجكردنیان، به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌ییه‌كان وته‌یان پێشكه‌شكرد، پاشان ده‌رگای‌ وته‌و پشتیوانی‌ كرایه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان‌و مه‌راسیمی‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ له‌لایه‌ن نیان ئیبراهیم خه‌یات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خانه‌ی‌ كچان‌و وته‌ی‌ به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا.

عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا ئامانجه‌كانی‌ كه‌مپینه‌كه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و خزمه‌تانه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشكه‌شی‌ ده‌كه‌ن‌و پاشان ئه‌و ڕێنماییه‌ی‌ صندوقه‌كه‌ی‌ پێ‌ دروستكراوه‌و شێوازو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ داهات‌و خه‌رجكردنیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و خانه‌كاندا ڕوونكرده‌وه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ر گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ سێ‌ نمونه‌ كرد له‌ خانه‌كان، نمونه‌ی‌ یه‌كه‌م منداڵێكی‌ ساوا كه‌ له‌ ئێسته‌دا ته‌مه‌نی‌ ته‌نها 50 ڕۆه‌و نه‌به‌كامه‌و به‌ 7 مانگی‌ له‌ دایكبووه‌، پاشان ئاماژه‌ی‌ به‌ به‌ساڵاچوویه‌كی‌ پیاو كرد كه‌ته‌مه‌نی‌ 100 ساڵه‌و توانای‌ ئه‌نجامدانی‌ هیچ كارێكی‌ بۆخۆی‌ نییه‌‌و پێویسته‌ كارمه‌ندان پاكی‌ بكه‌نه‌وه‌و خواردنی‌ بده‌نێ‌‌و بیشۆن، پاشان له‌ نومنه‌ی‌ سێیه‌مدا ئاماژه‌ی‌ به‌ ئافره‌تێكی‌ به‌ساڵاچوو كرد كه‌ ته‌مه‌نی‌ 76 ساڵه‌و به‌هه‌مانشێوه‌ توانای‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پێویستییه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆی‌ نییه‌و پێویسته‌ كارمه‌ندان 24 سه‌عات خزمه‌تی‌ بكه‌ن، پاشان ڕووی‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن كردو پرسی‌ :"به‌ڕێزان، ئایا خزمه‌تكردنی‌ ئه‌م كه‌سانه‌ كارێكی‌ ئاسانه‌؟ ئایا به‌ مووچه‌ی‌ مانگانه‌ كه‌ دواكه‌وتنی‌ تێدایه‌و كه‌میشبووه‌ته‌وه‌ كارمه‌ند ده‌توانێت هه‌فتانه‌ پێنج ڕۆژ ده‌وام بكات‌و خزمه‌ت بكات؟ ئایا كارمه‌ندێك دڵی‌ لای‌ منداڵه‌كانی‌‌و خه‌رجی‌ ڕۆژانه‌ی‌‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی‌ بێت ده‌توانێت وه‌ك‌و پێویست خزمه‌تی‌ ئه‌م منداڵ‌و به‌ساڵاچووانه‌ بكات؟ "، پاشان ڕووی‌ له‌ ئاماده‌بووان‌و كۆمه‌ڵگه‌ كردو وتی‌:" هه‌ربۆیه‌ به‌ڕێزان گرنگه‌ هه‌موومان ئه‌م به‌ساڵاچووانه‌، ئه‌م ساوایانه‌، ئه‌م په‌ككه‌وتانه‌ به‌ منداڵ‌و نه‌نه‌و باپیره‌ی‌ خۆمان بزانین‌و بیرمان لای‌ ژیانیان بێت"  

پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ عوسمان حه‌مه‌فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ صندوق‌و پرشنگ عومه‌ر، به‌رپرسی‌ ژمێریاری‌ وته‌ی‌ لیژنه‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ صندوقی‌ پێكه‌شكرد، دواتر ئاماده‌بووان به‌بایه‌خه‌وه‌ گوێیان له‌ دڵشاد حه‌مه‌قادر، پیرشۆر له‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان‌و كه‌ژاڵ ئیبراهیم كارمه‌ندی‌ خانه‌ی‌ ساوایان‌و باكۆ شێخ ئیبراهیم، لێپرسراوی‌ یه‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ گرت كه‌ له‌ وته‌كانیاندا به‌ وردی‌ باسیان له‌و خزمه‌تانه‌ كرد كه‌ له‌ خانه‌كان پێشكه‌ش به‌ ساوایان‌و منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان ده‌كرێت.

پاشان ده‌رگای‌ پشتگیریی‌‌و پششتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خرایه‌ سه‌رپشت‌و ئاماده‌بووان پشتیگیریی‌‌و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ صندوقه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

له‌‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌و سه‌ردار قادر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د چیمه‌نی‌، كه‌سایه‌تی‌ ئاینی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌وقاف‌و سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نییه‌ت‌و هونه‌رمه‌ند كیژن ئیبراهیم خه‌یات وته‌ی‌ پشتیگیریی‌ خۆیان پێشكه‌ش كرد.

بڕیاروایه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ كه‌مپینه‌كه‌ ماوه‌ی‌ مانگێك بخایه‌نێت‌، له‌ 30ی‌ 11ی‌ 2016 تا 30ی‌ 12ی‌ 2016، دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ بۆ رای‌ گشتی‌‌و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن بخرێته‌ ڕوو.

صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ دارایی‌، ژماره‌ (1391) له‌ (2ی‌ 2ی‌ 2006) دروستكراوه‌و هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و ڕێنماییه‌ سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كان‌و شێوازی‌ خه‌رجكردنیان خراوه‌ته‌ ڕوو.

لیژنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كان بۆ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕۆژانه‌ له‌ 1 شه‌ممه‌ تا 5 شه‌ممه‌، سه‌عات 8.30 بۆ 12.30 له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ چاوه‌ڕوانی‌ هاوكارییه‌كانی‌ خێرخوازان‌و چاكه‌كاران ده‌كات‌و هه‌رله‌وێ‌ به‌ پێی‌ پسوڵه‌ پاره‌ وه‌رده‌گیرێت‌و دواتر بۆ پێویستی‌ منداڵانی‌ ساواو به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان‌و خانه‌كانیان خه‌رج ده‌كرێت.
بۆ زانیاریی‌ زیاتر ده‌توانن سود له‌م ژماره‌ ته‌له‌فوونه‌ فه‌رمیانه‌ وه‌رگرن‌و زانیاریی‌ زیاتر له‌باره‌ی‌ كه‌مپینه‌كه‌وه‌ بزانن:
(0533230318 , 0533230322, 07731523984, 07700526517)




30/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.