"بەئامادەبوونی بەڕێوەبەر و کارمەندان، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە پەیمانگای هانا بەڕێوەچوو" 
 
    پهیمانگای هانا بۆ ڕاهێنان و شیاندنەوەی کەمئەندامان، لەماوەی دوو ڕۆژدا کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی هێنا کە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بەڕێوەچوو.
 
لە پەیمانگاکە پیشەکانی (دارتاشی ، کۆمپیوتەر ، ئارایشتگا، درومان ، هونەری) دەخوێندرێت و ساڵانە ژمارەیەک لەوانە پاش تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوانە بڕوانامە بەدەست دەهێنن.
 
هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی بەشداربوو وە دەستخۆشی بۆ  مامۆستا سەریاس جەبار بەڕێوەبەر و هەردوو توێژەری کۆمەڵایەتی خاتوو دڵخواز عەبدوڵڵا ،خاتوو تارا باقی و سەرجەم کارمەندان کە ساڵێکی پڕ ماندووبونیان بەڕێکرد.
    
      
 
    
	
    
 
 
                        
                     |