ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌مڕۆ له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمهڵاڵایهتی سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆ دانانی به‌رنامه‌و كاری كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاروایه، ڕۆژی چوارشه‌ممه، 30ی 11ی 2016، به ئاماده‌بوونی پهرلهمتارانو به‌رپرسانی حكومی‌و حزبی‌و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی‌و سیاسی‌و هونه‌رییه‌كان، كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له هۆڵی تایتانیك له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت.
|