• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌گه‌ڵ‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌ردوولا دووپاتكرایه‌وه‌ :
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌گه‌ڵ‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌، 10ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2016 ، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یاوه‌ری ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدوڵغه‌فوور جێگری به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و پرشنگ كه‌ریم لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و نه‌هرۆ عه‌بدوڵڵا به‌رێوه‌به‌ری تۆری پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌ سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستانیان له‌ شاری سلێمانی كردو له‌لایه‌ن حامید حاجی‌ غالید لێپرسراوی مه‌كته‌ب و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

له‌ كوبونه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و وه‌فدی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ لێپرسراوو ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب گفتوگۆی چڕیان كرد له‌سه‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵاتیانه‌ی ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ و شێوازی‌ چاره‌سه‌ركردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان، هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هه‌بوونی هه‌هه‌مانگی‌ به‌رده‌وام كرده‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی‌ گشتیدا.

ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش، له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون بوو به‌ میكانیزمی كاركردنی‌ هه‌ردوولاو دروستكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی‌ باشتر ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان‌و چاره‌سه‌ره‌كردنیان له‌ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسا به‌ركاره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان به‌و پێیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی‌ كاره‌و مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵاتیش دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی حیزبییه‌ ده‌توانن پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری هێندێك له‌ كێشه‌و گرفته‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كانی هاووڵاتیان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامدایه‌ بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌و هه‌بوونی هاوكاری هه‌هامه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان به‌ ئامانجی‌ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ .

 



10/01/2016
بابەتی زیاتر...
12
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.