بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت شەشەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ له‌سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز بێستون جبار مجید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و بەبەشداری لێپرسراوانی بەشەکانی پاراستنی منداڵ و پارێزگاری خێزان
لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژمارە ٦ـی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ له‌سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەگشتی باس له‌و گرفتانەکرا کە ڕووبه‌ڕووی منداڵان بووه‌ته‌وه له ماوه‌کانی رابردوودا، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئەنجومەنەکە و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كان له‌به‌رامبەر پاراستنی منداڵاندا گفتوگۆكراو ڕێوشوێنی پێویستی بۆ دانرا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو پێشێلکارییانەی بە شێوازێکی ڕێکخراو لە چەند ڕوویەکەوە بەرامبەر منداڵان ئەنجام دەدرێت و پلانی پێویستی بۆ دانرا بۆ ئەوەی چەند هەنگاوێکی پێویست بنرێت و بتوانرێت
بە شێوازێکی ئەرێنی پێشیلکارییەکان ڕابگیرێن، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه كۆكبوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئەو مەبەستە.
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ، ئه‌نجومه‌نێكه له‌سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی كار ده‌كات بۆ پاراستنی منداڵان‌و (3)مانگ جارێک كۆبوونه‌وه‌ی وەرزی ئاسایی خۆی به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی به‌شی پاراستنی منداڵ
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ڕێوه ده‌بات‌و ئه‌ندامانی ئەنجومەنەکە پێكدێن
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان (بێستون جبار مجید لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، عقید یاسین سمیع نجم ا‌لدین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی ، ناهیدە عبدالله محمد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، م.عگا محمد علی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ، د.کۆیان ڤاهر عبدالحمید لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەژار جمیل قادر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر، عقید علی احمد عزیز لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ، عقید ئاریان رشید شریف و رائد هانا خودا شکور لە نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، ابوبکر نجم محمد لە دادگای نەوجەوانانی سلێمانی، لگیف عزیز کریم لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، هێمن محمد احمد لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، عقید امیر حمە محمود لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانانی سلێمانی ، سارا قادر دەروێش لە نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی ، ناسک اسماعیل غریب لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، پشتیوان محمد عبدالمحمد لە پارێزگاری سلێمانی ، سۆران سعید حمە رشید لە بەشی پارێزگاری خێزان، پشتیوان محمد علی لە بەشی پاراستنی منداڵ).