• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و 14 ڕێکخراو و کۆمەڵەی کەمئەندامی یاداشتێک دەدەنە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی..

بێستون جەبار:-" پێویستە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەو ئیمتیازاتەکانی هاوتا بکرێت لەگەڵ سودمەندانی عێراق."

ئەڕۆ یەکشەممە ، 21ـی نیـــسانـی2024،  به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز بیێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی و بەرپرس و نوێنەرانی 14 ڕێکخراوی بواری خاوەن پێداویستی تایبەت  له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌،‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ هاوتاکردنی ئیمتیازاتەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ کاتژمێزێکی خایاند و تیایدا بڕیار درا یاداشتێکی دوو خاڵی بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەرز بکرێتەوە و لەڕێگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە یاداشتەکە بدرێتە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، یاداشەکە خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە.
① هاوتا کردنی هاوکاری و ئیمتیازاتی کەمئەندامی سودمەندانی هەرێمی کوردستان بە سودمەندانی حکومەتی عێراق.
② تۆمارکردنی سەرجەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە تا ئێستا تۆمار نەکراون بەستنی مووچەیەکی شایستە بە خۆیان.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز  بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌خێرهاتنی‌ ئاماده‌بووانی‌ كردو پاشان باسی‌ له‌ ئامانجه‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كردو وتی‌ :" ئامانجی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌كخستنی‌ تواناكانی‌ وەزارەتی کارو ڕێکخراوو کۆمەڵەکانی کەمئەندامیە بۆ باشتر خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و  باشترکردنی سه‌رچاوه‌كانی‌ بژێوی‌ ژیانیان و پێویستە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەو ئیمتیازاتەکانی هاوتا بکرێت لەگەڵ سودمەندانی عێراق و هەروەک.".

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا یاداشتەکە شیکرایەوەو بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنوسانی دایەوە.


21/04/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.