بڕیاری لێخۆشبونی لەسەداسەدی سزای دواکەوتنی قەرزی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکارەکان دەرچوو.
بەبڕیاری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای بەڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بڕیار لەسەر لێخۆشبونی لەسەدا سەدی ئەو قەرزە درا کە لەسەر خاوەن کارەکان کەڵەکە بووە و تایبەتە بە (بەشداری دەستەبەری کۆمەڵایەتی) بەمەرجێک لە ماوەی 90 ڕۆژدا بڕی پارەی بەشداری دەستەبەرە کۆمەڵایەتیەکە بدەن.
ئەم بڕیارە سودێکی زۆری بۆ خاوەن کارەکان هەیەو دەتوانن لەدوای بڕیاری جێبەجێکردنی لێی سودمەند بن.
|