• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی (10000) سەبەتەی خۆراک و بڕی( 5,000,000 )دیناری دابەشکردووە.

بێستون جەبار:- " خێرخوازان خزمەتێکی گەورەیان کردو دڵسۆزانە بەدەم داواکەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هاتن سوپاس بۆ بەڕێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هەموو ئەو دەزگاو کەسایەتیە خێرخوازانەی کە لەم مانگەدا لە پشتی هاوڵاتیانی هەژارو کەمدەرامەت بوون"

لەسەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وەک نەریتی ساڵانەی خۆی ، بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، هەڵمەتێکی بۆ بەهاناوەچوونی هەژاران هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەست پێکرد و داوای لە ژمارەیەک لە دەزگاو کەسایەتی خێرخواز کرد بە سەبەتەی خۆراک پشتگیریهەڵمەتەکە بکەن.

لە پارێزگای سلێمانیش ، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ڕاسپارد بەهاوکاری خێرخوازان دەست بە کارە مرۆیەکان بکەن.

🔴بێستون جەبار تایبەت بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی www.socialsuli.com ، ڕایگەیاند " هاوڵاتیانمان بەبارودۆخێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕین بەتایبەت پێش دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە دەیان هاوڵاتی سەردانی دەکرد بەمەبەستی وەرگرتنی هاوکاری و بەڵام هیچمان لەبەردەست نەبوو بۆیە وەک نەریتی ساڵانەی خۆی بەڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد هەوڵەکانی چڕکردەوە تا ژمارەیەک خێرخواز و دەزگا هاتنە سەرخەت"

🔴 سەبارەت بە بڕی هاوکاریەکان بەڕێوەبەری گشتی ووتی"خێرخوازان خزمەتێکی گەورەیان کردو دڵسۆزانە بەدەم داواکەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هاتن سوپاس بۆ بەڕێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هەموو ئەو دەزگاو کەسایەتیە خێرخوازانەی کە لەم مانگەدا لە پشتی هاوڵاتیانی هەژارو کەمدەرامەت بوون و توانیمان 10000 سەبەتەی خۆراک و بڕی 5٫000ْ٫000 پێنج ملیۆن دینار لە پارێزگای سلێمانی بە قەزاو ناحیەکانەوە دابەش بکەین"

🔴سەبارەت چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریەکان، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ووتی " بۆ هەریەک لە قەزای شارەزوور ،سەیدصادق پێنجوێن 600 سەبەتەی خۆراک و بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین و دوکان و پیرەمەگرون 600 سەبەتەو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ودەربەندیخان 600، بازیان و چەمچەماڵ 400 سەبەتەی تر دابین کراو ئەویش لە ڕێگەی قائمقمیەت و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و ڕێکخراوە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانەوە بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران دابەش کراوە."


14/04/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.