• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆبوونەوەیەکی‌ فراوان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت و چالاکەوانانی‌ ئەو بوارە بەڕێوە دەبات.

ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئــــــاداری 2024، بەسەرپەرشتی‌ بەڕێز بیستون جەبار، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت و ئامادەبوونی‌ بەڕێز هیوا قادر نوێنەری کۆمپانیای سەفرەو و نوێنەری‌ ڕێکخراوەکانی‌ بواری‌ کەمئەندامان و چالاکەوانانی‌ بواری‌ مافەکانی‌ هاوڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت،  کۆبوونەوەیەکی‌ تایبەت بە دابەش کردنی سەبەتە خۆراک بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران بەڕێوەچوو.


لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە کۆمپانیای سەفرە کرد کە هەمیشە هاوکارن لە خزمەت کردن بە هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و جەختی لەسەر گەیاندنی هاوکاریەکان بەدەست کەسانی شایستە کردەوە ، پشتیوانی خۆشی بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران و ئامادەبووان دەربڕی و هیوای خواست بتوانن بەهاوکاری سەرمایەداران و خێرخوازان لەم مانگەدا زۆرتین هاوکاری بگەیەننە ماڵە هەژارەکان ، 

لەوکۆبونەوەیەدا نوێنەری کۆمپانیای سەفرە بڕیاریدا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە 5000 سەبەتە خۆراک بۆ ئەو خێزانانە کەمدەرامەتانە دابین بکات و ڕێکخراوەکان بیگەیەننە کەسانی شایستە.


23/03/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.