یاداشتێكی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی توشبووی ئۆتیزم واژۆ کرا.
خاتوو کوێستان موحەممەد :"سەنتەرەکە تایبەتە بەو خێزانانەی باری دارایان خراپە و منداڵی توشبووی ئۆتیزمیان هەیە و بێبەرامبەر چارەسەو ڕاهێنان وەردەگرن"
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئــازاری2024، به‌ڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانیبەوەکالەت ،ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، یاداشتێكی لێكتێگه‌یه‌شتنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵانی توشبوی ئۆتیزم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئامانج جەمال، خێرخوازێکی کوردی تاراوگە واژۆكرد.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له بەرپرسان و سەرپەرشتیارانی پەروەردە ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاوباری کۆمەڵایەتی، پاش دەست خۆشی لە خێرخوازی ناوبراو جه‌ختی له خراپی بارودۆخی ئەوخێزانانە کردەوە کە هەژارن و منداڵی ئۆتیزمیان هەیە و ڕایگەیاند پێویستە سەنتەرەکە بەبەرزترین ئاست بێبەرامبەر خزمەت بەو خێزانانە بکات ، لەبەشێکی تری وتەکەیدا بایه‌خی ههماههنگیو هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومهتو ڕێكخراوه نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و خێرخوازان كرده‌وه بۆ خزمه‌تی منداڵان، هه‌روه‌ك به بایه‌خه‌وه باسی پڕۆژەکەی کردوو لەو بارەوە ڕێنمای پێویستی پێشکەش بە ئامەدەبوان كرد.
|