• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پاش چوار ساڵ مانه‌وه‌ی‌ له‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانان، منداڵێك گه‌ڕێنرایه‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كه‌ی‌


له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا، پاش مانه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوارساڵ له‌ خانه‌ی‌ نه‌واجه‌وانانی‌ كچان، ئه‌مڕۆ منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 11 ساڵ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كه‌ی‌ خۆی‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 27ی‌ 11ی‌ 2016، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا، عومه‌ر گوڵی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ منداڵێكی‌ ڕاگه‌یاندو ئه‌مڕۆ ئه‌و منداڵه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ ناو خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌.

چوار ساڵ پێش ئێستا، له‌ 13ی‌ 1ی‌ 2013، سه‌جا دڵشاد به‌نده‌ر، ته‌مه‌ن 11 ساڵ، به‌ بڕیاری‌ دادگای‌ باری‌ كه‌سێتی‌ ڕزگاری‌ له‌ گه‌رمیان، نێردرا بۆ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچانی‌ سلێمانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێره‌‌و تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ خانه‌واده‌كه‌ی‌ كه‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یاساییه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌ وتی‌:" ئه‌مڕۆ هه‌موو لێره‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م منداڵه‌ جوانه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌كردینه‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره‌ بوو :"مامه‌ كه‌ی‌ ده‌مگه‌ڕێننه‌وه‌ لای‌ نه‌نكم؟!"، سوپاس بۆ خوا ئه‌م ڕۆ ئه‌و ئاواته‌ی‌ سه‌جا خان‌و هه‌موومان هاته‌ دی‌‌و پاش ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی‌ DNA ده‌ركه‌وت سه‌جا منداڵی‌ ئه‌و خێزانه‌یه‌ كه‌ دوای‌ ده‌كه‌ن‌، ئه‌وه‌ش پاش به‌راوردكردنی‌ پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان له‌نێوان (سه‌جا)و نه‌نكی‌ (خاتوو شه‌وكه‌وت)‌و پوورێكیدا، ئه‌و ئه‌نجامه‌ش بۆ هه‌موو ئێمه‌ مایه‌ی‌ خۆشحاڵی‌ بوو، چونكه‌ شوێنی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ منداڵ‌و شایسته‌ به‌ بوون‌و ماف‌و كه‌رامه‌ت‌و په‌روه‌رده‌ی‌ ناو خێزانه‌، چ خێزانه‌ بایۆلۆجییه‌كه‌ی‌ یان نزیكه‌كانی‌ یان خێزانێكی‌ جێگره‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانم سوپاسی‌ تایبه‌تی‌ خۆم‌و ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندو توێژه‌ران‌و مامۆستایانی‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچان‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و به‌شی‌ یاسای‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و كاك پۆڵا به‌رپرسی‌ بنكه‌ی‌ ڕزگاری‌ ئاسایش‌و كاك حاكم عه‌زیز، دادوه‌ری‌ دادگای‌ باری‌ كه‌سێتی‌ رزگاری‌ بكه‌م كه‌ دڵسۆزانه‌ كاریان كرد له‌م كه‌یسه‌دا، هیوادارم له‌ ساڵانی‌ ئاینده‌دا سه‌جا به‌جۆرێك به‌ خێرو خۆشی‌ بژی‌ كه‌ به‌ زوویی‌ ئه‌و ئازاره‌ قووڵه‌ی‌ بیربچێته‌وه‌ كه‌ چوارساڵ دووری‌ له‌ دایك‌و باوك‌و نه‌نك‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ پێی‌ چه‌شتووه‌ ".

سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی‌ ئاماده‌ نه‌بوونی‌ دایك‌و باوكی‌ سه‌جا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ وتی‌:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دایك‌و باوكی‌ سه‌جا تا ئێستا كێشه‌كه‌یان كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌‌و لای‌ دادگا داواكراون نه‌توانرا ئه‌وان ئاماده‌بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لێره‌ نه‌نكی‌‌و مامی‌ لێره‌ن‌و ئێمه‌ش لای‌ خۆمانه‌وه‌ پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاودێریكردنی‌ سه‌جاو دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ژیانی‌‌و له‌ هه‌ر پێویستییه‌كی‌ تا بۆی‌ جێ به‌جێ بكه‌ین ".

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ نیان ئیبراهیم، به‌رپرسی‌ خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ كچانی‌ سلێمانی‌ باسی‌ له‌ چۆنییه‌تی‌ كاركردنی‌ خانه‌كه‌و خزمه‌تكردنی‌ سه‌جاو منداڵانی‌ تری‌ خانه‌كه‌ش كرد، پاشان ئاماده‌بووان پێكه‌وه‌ نانی‌ نێوه‌ڕۆیان خوارد، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر داوای‌ سه‌جا قه‌یسی‌ دروستكرابوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆشییه‌كانی‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ كه‌ هاوتایه‌ به‌ خۆشییه‌كانی‌ جه‌ژن.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی‌ ئاماده‌ نه‌بوونی‌ دایك‌و باوكی‌ سه‌جا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ وتی‌:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ دایك‌و باوكی‌ سه‌جا تا ئێستا كێشه‌كه‌یان كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌‌و لای‌ دادگا داواكراون نه‌توانرا ئه‌وان ئاماده‌بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لێره‌ نه‌نكی‌‌و مامی‌ لێره‌ن‌و ئێمه‌ش لای‌ خۆمانه‌وه‌ پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاودێریكردنی‌ سه‌جاو دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ژیانی‌‌و له‌ هه‌ر پێویستییه‌كی‌ تا بۆی‌ جێ به‌جێ بكه‌ین ".



27/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.