+وێنە :- ماڵی کچانی بێ سەرپەرشت بۆنەیەکی تایبەت بە ڕۆژی پۆشاکی نەتەوەیی بەڕێوەبرد.
لەو بۆنەیەدا کە بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی سلێمانی بەوەکالەت ، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان وخاتو ڕازاوە میرزا جێگرو خاتوو بەناز کەریم بەرپرسی ماڵی بەساڵاچوان ، خاتوو نەسرین بەکر و ژمارەیەک لە کارمەندان ئامادەی بوون منداڵەکان بە سرودی نەتەوەی و چالاکی جۆراو جۆر و دەربڕینی خۆشی بۆنەکەیان کردەوە.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێزان بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد بۆ چالاکیە کانیان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
|