لەماوەی 18 کاتژمێردا خولی شیکاری ڕەفتاری جێبەجێکراو( ABA) بۆ ژمارەیەک ڕاهێنەر کۆتایی هات.
ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئازاری 2024، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، پاش 18 كاتژمێر لە ڕاهێنان ، خولی ( شیکاری ڕەفتاری جێبەجێکراو ABA) بۆ (20) ڕاهێنەری سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و لوتفیە مەلا غالب کۆتایی هات.
له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز د.زانا عەزیز، پسپۆڕی بواری منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و ڕاهێنه‌ری خوله‌كه و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی کە سه‌رپه‌رشتیارو پاڵپشتی ڕاهێنانه‌كه‌بوون کرد ، ئاماژه‌ی به بایه‌خ‌و گرنگی كاری كارمه‌ندانی بواری مامه‌ڵكردن بەگرنگی زانی كه زۆر دڵسۆزانه ئەو بەرنامەو زانیاریانەی لە ڕاهێنانەکان وەری دەگرن لەسەر منداڵانی توشبووی ئۆتیزم جێبەجێی بکەن .
ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بەو ڕاهێنەرانەی ڕاستەوخۆ لە سەنتەرەکان له‌گه‌ڵ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و بڕوانامه‌ی به‌شداربوونیان پێبەخشرا.
ئه‌م ڕاهێنانه به‌شێكه له پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌تی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تیە حکومی و ناحکومیەکان بۆ خزمه‌تكردن به منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه.
|