وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سودمەندێکی ماڵی بەساڵاچوان لە نەخۆشخانە بەسەرکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئــازاری 2024، بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەیاوەری بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، بەناز کەریم بەڕێوەبەریماڵی بەساڵاچوان ، لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە سودمەندێکی ماڵی بەساڵاچوانی بەسەرکردەوە.
بەسەرکردنەوەکە بەهۆی خراپی باری تەندروستی سودمەندەکەوەبوو کەلە لەنزیکەوە لە تەندروستیان پرسیەوەو هیوای زوو چاک بونەوەیان بۆ خواست بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەری گشتی ڕاسپارد بەوردی چاودێری بکەن چی پێویست بێت بۆی جێبەجێ بکرێت.
|