کۆنفرانسی لوتکەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسی لوتکەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بە بەشداریی خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، د.صالح مەهدی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ ، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی پەیوەست بەو پرسە بەڕێوە چوو .
كاتژمێر 12ـی ئهمڕۆ پێنجشەممە، 7ــی ئــــازاری2024، لە شاری سلێمانی کۆنفرانسەکە دەستی پێ کرد. کە تێیدا بە هاوبەشیی دامودەزگە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەندە دەرەکییەکان، پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تاووتوێ کران و چارەسەری هەمەلایەنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی خرانە ڕوو.
لەمیانی کۆنفرانسەکەدا بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وتەیەکی پێشکەش کرد ، تیایدا ئامارەکانی لە چاکسازیەکان بە مەترسی لەقەڵەمداو جەختی لەسەر کارکردنی هەمەلایەنە کردەوە و ئاماژەی بەو هەوڵانەکرد کە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان گرتویانەتەبەر.
کۆنفرانسەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات، پانێڵەکانی ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕۆڵی لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر بناغەیەکی زانستیانە ، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بە بەشداریی لایەنی حکومەتی و نوێنەرانی دەرەکی و ڕێکخراوەکان پێشکەش دەکرێن.
ئامانجی سەرەکیی کۆنفرانس بریتییە لە لێکۆڵینەوەی وردی زانستیانە لە پرسی ماددە هۆشبەرەکان و هاوکاریکردنی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە بەهێزترکردنی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ماددانە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.