خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دایبابی منداڵانی دایەنگەی جاف تاوەرسی ناحکومی بەڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و دایبابی منداڵانی دایەنگەی جاف تاوەرسی ناحکومی خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەچوو.
خولەکە لە لایەن ڕاهێنەرانی مانگی سوری عێراقی بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی پێشکەش کراو تیایدا ئامادەبووان زانیاری پێویستیان لەوبارەوە وەرگرت.
کردنەوەی خولەکە لەکاتێکدایە لە بۆنەی شەوی بەراتدا منداڵێکی دایەنگەکە بەهۆی گیرانی بۆری هەناسەی بەنوقڵ گیانی لەدەست دا.
|