• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مه‌راسیمی‌ ده‌ستپێكی‌ چالاكییه‌كانی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان به‌ڕێوه‌چوو

مه‌راسیمی‌ ده‌ستپێكی‌ چالاكییه‌كانی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی‌ هه‌ینی‌، 25ی‌ 11ی‌ 2016، به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تونده‌تیژی‌ دژی‌ ژنان، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌ مه‌رسیمێك بۆ ده‌ستپێكی‌ چالاكییه‌كانی‌ پانزه‌ ڕۆژی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌ باخچه‌ی‌ 25ی‌ نۆڤه‌مبه‌ر له‌ پاركی‌ هه‌واری‌ شار به‌ڕێوه‌چوو.

مه‌راسیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن گروپی‌ ژیان‌و ئاژانسی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئافره‌تانه‌وه‌ ڕێكخرابوو، له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌ش كردو له‌ وته‌كه‌یدا باسی‌ له‌ گرنگی‌ ئه‌و ڕۆژه‌و ئه‌و چالاكیانه‌ كرد كه‌ ده‌ڕژێنه‌ خانه‌ی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌س‌و لایه‌ن‌و ڕێكخراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییانه‌ كرد كه‌ به‌شدارن له‌ كاری‌ پیرۆزیی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هوشیاری‌ ناتوندوتیژی‌، هه‌روه‌ها سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ سه‌ره‌رای‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌‌و كێشه‌ له‌ مافه‌كانیاندا به‌رده‌وامن له‌ كاركردن‌و له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردوودا توانیویان پێشوزای‌ له‌ 148 ئافره‌تی‌ هه‌ره‌شه‌لێكراو بكه‌ن‌و بیانپارێزن‌و خزمه‌تگوزاری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و یاساییان پێشكه‌ش بكه‌ن‌و به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوو ده‌زگاكانی‌ تر پرۆسه‌ی‌ ئاشته‌واییان له‌گه‌ڵ خێزان‌و خانه‌واده‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕۆڵی‌ قاره‌مانانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا قاره‌مانانه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هێزی‌ تیرۆریستی‌ داهش بوویه‌وه‌و تێكی‌ شكاند كه‌ تاكه‌ هۆكاری‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ توندوتیژی‌‌و تۆقاندن بوو به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا، هه‌روه‌ها ئه‌ركی‌ داهاتووی‌ حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ به‌ قورس وه‌سفكرد له‌ دروستكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژی‌‌و جیاكاری‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ڕه‌گه‌ز، چونكه‌ هیچ پاساوێكی‌ زانستی‌‌و ئاینی‌‌و مرۆیی‌ نییه‌ بۆ ئه‌و جیاكاری‌‌و په‌راوێزخستن‌و توندو تیژییانه‌ نه‌ریتی‌ كۆن‌و خراپ نه‌بێت كه‌ پێویستی‌ به‌ گۆڕینه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی‌ ئاینی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستاندا.

پاشان هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئاڵاخان وته‌ی‌ گروپی‌ ژیان‌و په‌روین خان وته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ خانمان‌و عه‌مید سه‌ركه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌ سلێمانی‌ وته‌ی‌ خۆیان‌و دامه‌زراوه‌كانیان پێكه‌شكرد، هه‌روه‌ها دوو شاعیریش به‌ چه‌ند پارچه‌ شیعرێك به‌شداربوون له‌ یاده‌كه‌دا، دواتری مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ناشتنی‌ چه‌ند گوڵێك‌و ته‌رخانكردنی‌ باخچه‌یه‌ك له‌ پاركی‌ هه‌واری‌ شار بۆ چالاكییه‌كانی‌ 25ی‌ نۆڤه‌مبه‌ر كۆتایی‌ هات. 


26/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.