• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەنتەری ئۆتیزمی ئەمینی ناحکومی بەسەرکردەوە و ئامادەی کۆتا ڕۆژی خولی‌ شیکاری ڕەفتاری جێبەجێکراو( ABA) بوو.

لەچوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ سەنتەری ئەمینی ناحکومی بۆتوشبوانی ئۆتیزم ،ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی شوباتی 2024، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت، خاتوو حەلیمەفەتاح بەرپرسی پلان و بەدواداچون ، پاش 20 كاتژمێر لە ڕاهێنان ، خولی‌ (خولی شیکاری ڕەفتاری جێبەجێکراو ABA) بۆ (20) كارمه‌ندی‌ سەنتەری ئەمین ناحکومی بۆ شەبەنگی ئۆتیزم كه‌ له‌گه‌ڵ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن كۆتایهات‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوونیان به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.

له‌ مه‌راسیمی‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پاش ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێز د.زانا عەزیز مصتەفا، پسپۆڕی بواری منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و ڕاهێنه‌ری‌ خوله‌كه‌و به‌شی‌ پلان و بەدواداچوون  كه‌  سه‌رپه‌رشتیارو پاڵپشتی‌ ڕاهێنانه‌كه‌بوون، ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خ‌و گرنگی‌ كاری‌ كارمه‌ندانی بواری مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم كردو ده‌ستخۆشی‌ لێكردن كه‌ زۆر دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن كه‌ به‌شداری‌ خول‌و ڕاهێنانه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كارمه‌ندان هه‌موو ئه‌و ڕوحه‌یان تێدا دروست ببێت كه‌ ئه‌وان به‌بێ‌ جیاوازی‌ ئامانجیانه‌ باشترین خزمه‌تی‌ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم و خانەوادەکانیان بكه‌ن.

ئه‌م ڕاهێنانه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌یه‌تی‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌لایه‌تیە حکومی و ناحکومیەکان بۆ خزمه‌تكردن به‌ منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌.


20/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.