• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە مەڕاسیمێکی شایستەدا ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ دەستی لەکار ترازاند.

ئەمڕۆ  پێنجشەممە ، 15ـی شوباتی 2024، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان دڵشاد مەحمود بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ئیبراهیم ڕۆستەم بەڕێوەبەری گشتی پشکنین بەنوێنەرایەتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی نوێی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، محسن زرار جێگری بەڕێوەبەری گشتی پشکنین ، ئاریان احمد بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر  ،خاتوو  شلێر ئەحمەد بەڕێوەبەری کارگێڕی وەزارەت ،مافناس د.دلێر سابیر  ، ژمارەیەک لەبەرپرسانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، مەڕاسیمێکی تایبەت بە ماڵئاوایی لە بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەڕێوەچوو.

مافناس هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا ، لەوتەیەکدا  پیرۆزبایی لە بەڕێز  بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی نوێ  بەوەکالەت کردو هەروەک  سوپاسی م. ئیسماعیل ڕەشیدی کرد بۆ ئەو ماوەیەی بەهاوکاری بەرپرسان و کارمەندان خزمەتیکرد .

پاشان بەڕێز م .ئیسماعیل ڕەشید.گرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، سوپاسی خاتوو کوێستان محەمەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە لەماوەی کار کردنیدا هاوکاری گەورەیان بوون هەروەها سوپاسی‌ سەرجەم بەرپرس و کارمەندان و ئەو کەس و لایەن و ڕێکخراوانە کرد کە پێکەوە هاوکاربوون لەو ماوەیەدا.

هەر لەو مەڕاسیمەدا نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی پێشوو کرد و هەروەک پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێوەبەری گشتی نوێ کرد بەوەکالەت وهیوای خواست لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدا بن و سوپاسی بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد بۆ ئەو پێشوازیەی لێکرراوە و هیوای خواست هەموو لایەک دڵسۆزانە و کاری پێکەوەی درێژە بەکارو چالاکیەکان بدەن و خزمەت بە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی بکەن.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا ئامادەبووان ستایشی‌ کارو ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیان کردو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی نوێ دووپات کردەوە. 

جێ ئاماژەیە، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، لە ڕێکەوتی  3ـی 2ـی2022، پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ وەرگرت ودوای ئەوخزمەتە بەرچاوەی بە چینی هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بەهۆی دەست لەکارکێشانەوەیان بەڕێزیان ماڵئاوایی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کرد.

15/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.