• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پەیڕەوی ناوخۆی دادەڕێژێت

بەبڕیاری بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،پاڵپشت بەیاسای ژمارە 12ـی ساڵی 2007 ، ڕۆژانی سێشەمەو چوارشەممە ، 13-14 ـی شوباتی2024 ، وۆرک شۆپێکی تایبەت بە داڕشتنی پەیڕەوی ناوخۆی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو.

 لە وۆرک شۆپەکەدا  گفتووگۆ کرا لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوەکە و گۆڕینەوەی سەرنج و بەهەندوەرگرتنی تێبینی و پێشنیازەکان بۆ داڕشتنی پەیڕەوی ناوخۆی وەزارەت بە شێوەیەک کە ڕۆتین کەمبکرێتەوە و ئەرک و کارەکان دابەشبکرێن.هەروەها ئامادەسازیکرا بۆ ئەوەی سەرجەم داواکاری و پێشنیار و پێداویستییەکان ئامادەبکرێن بۆ پەسەندکردنی تا زیاتر خزمەت هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەموو سودمەندان لە سنوری کاری وەزارەت دا.

وۆرک شۆپەکە دوو ڕۆژی خایاندو ، بەڕێزان م.هادی عەلی ، د.دلێر سابیر ، پێشنوسەکەیان پێشکەشکرد ، تیایدا بەدوو گروپی جیاواز هەریەک لەبەڕێزان بریکای وەزارەت و پشکنەری گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (سلێمانی ، هەولێر ،دهۆک ،هەڵەبجە،گەرمیان) و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی و کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی ، بەڕێوەبەری قەرزی بچوک و ژمارەیک بەرپرس  بەشداربوون.


14/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.