بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆدەبێتەوەو گفتوگۆی کێشەکان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی شوبــــــاتی2024،بەسەرپەرشتی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، ئامادەبوونی سەرجەم بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ تاوتوێی ژمارەیەک گرفت کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا وێرای دەست خۆشی لە ئامادەبوان بۆ ئەو هەوڵانەی لە چارەسەر کردنی گرفتەکان گرتویانەتەبەر ،ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی بۆبەرەوپێشچوونی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە.
پاشان لەلایەن ئامادەبوان چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆی لێوە کران لەوانەش ، ڕێکخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران و پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی (ئەژماری من) بۆ سەرجەم فەرمانبەران ، بەژداری کردنی فەرمانبەران لە پڕۆژە هاوبەشەکانی ڕێکخراوەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، ڕێکخستنەوەی کارە ژمێریاری و کارگێڕیەکان.
|