• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەئامادەبونی سەرجەم دایەنگە ناحکومیەکان کۆبوونەوەی‌ فراوانی‌ بەشی‌ دایەنگەکان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ،7ـی 2ـی 2024، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بە سەرپەرشتی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی ، ئامادەبونی بەڕێوەبەرو خاوەنی سەرجەم دایەنگە ناحکومیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەشی دایەنگەکان کۆبونەوەیەکی فراوانی بۆ دایەنگە ناحکومیەکان بەڕێوەبرد.

لە کۆووبوونەوەکەدا بەرێز بەڕێوەبەری گشتی، ئامانجی‌ کۆبوونەوەکەی‌ بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و تیایدا جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ بەشی‌ دایەنگەکان لە چوارچێوەی‌ یاساو ڕێنماییەکانداو لە ڕێگەی‌ شارەزایانی‌ دایوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و شارەزایانی‌ زانکۆو لیژنەکانی‌ سەرپەرشتیەوە کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ دایەنگەکان و چاودێریکردنیان لە رێگەی‌ کردنەوەی‌ خول و ڕاهێنان و سەردانی‌ ڕاستەوخۆو ئەنجامدانی‌ هەڵسەنگاندنەوە.

لە بڕگەی‌ دووەمی‌ کۆبوونەوەکەدا ،خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگەکان، پلانی ساڵی2024ـی بەشی دایەنگەکان و رێکاری کاری هەماهەنگی و پێشنیار و نیگەرانیەکان پێشکەش کرد.

لەبڕگەی سێهەم دا مافناس هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا سیستەمی یاسای کاری دایەنگەکان 
یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی چۆنێتی گۆرینی خاوەندارێتی هەموو رونکردنەوەیەک لەسەر گرفتە یاسایییەکانی پێشکەش پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە کۆتایدا چەند گفتگۆیەکی کراوە لە نێوان دایەنگە ناحکومیەکان بۆ بەیەک بەخشینی ئەزموونی کاریان بەڕێوە چوون.


07/02/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.