دوای کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی و بنکەی قەرزی بچوک لە قەزای چەمچەماڵ ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەمەراسیمێکدا،ماڵی ئارامی بۆ بەخشراوەکان کردەوە.
کوێستان موحەمەد : "هەموومان قەرزارباری خەڵکی تێکۆشەری چەمچەماڵ و شۆڕشین ،ئەرکی سەرشانمانە زۆرترین خزمەت گوزاری بە ناوچەکە بگەیەنین"
ئەمڕۆ سێشەممە، ، به چاودێری بەڕێز خاتوو کوێستان موحەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئامادهبوونی بهڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانیو ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی ڕێكخراوهیی و كارمهندانی سنوری كاری بهڕێوهبهرایهتی چاودێری كۆمهڵایهتی چەمچەماڵ ، ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان لە ناحیەی شۆڕش کرایەوە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە پەراوێزی کردنەوەی ماڵی ئارام بۆ بەخشراوان لەچەمچەماڵ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی:"کردنەوەی ماڵی ئارام لە ساڵی 2020ەوە، فەرمانەکەی لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، کە جێگەی 40 بەخشراو دەبێتەوە.
"وە بۆ کردنەوەی ماڵی ئارام لە 23-8-2020 نوسراوێکمان ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرد، بۆ ئەوەی ئەو بەخشراوانەی هیچ شوێن و ماڵ و کەسوکارییان نییە لە شوێنێک کۆیان بکەینەوە."
گوتیشی: سەرۆکی حکومەت لە 13-10-2020 فەرمانەکەی دەرکرد بەوەی کە ماڵی ئارام بکەینەوە، هەروەها بودجەی بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکە و دابینکردنی پێداویستییەکان و دامەزراندنی ستاف تەرخان کردووە.
لەبارەی ئەرکی ماڵەکەوە ئەوو وتی، "ماڵی ئارام جێگای 40 بەخشراو ئەبێت، کە لێرە خزمەتییان ئەکەین، هەروەها هەموو خزمەتگوزارییەکان لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، وەک خواردن و جل و بەرگ و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین ئەکرێت".