بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کۆتایی بە خولێکی درومان هات کە بۆ 35 ژن و کچ کرابویەوە
.ڕۆژی دووشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی2024،بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی،بەهاوڕێیەتی بەڕێز پشتیوان موحەمەد بەرپرسی پاراستنی منداڵ سەردانی قەزای شارەزووری کرد.
سەرەتا بەڕێزیان سەردانی قائیمقامیەتی قەزاکەیان کردو بەڕێز ڕزگار غەفور قائیمقامی قەزاکە پێشوازی کردن و لەدانیشتنێکدا باسیان لەهەماهەنگی نێوان دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی سنورەکەو قائیمقامیەت کرد.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی بەهاوڕێیەتی بەڕێز قائیمقام سەردانی سەنتەری پاراستنی منداڵانی شارەزووری کرد ، لە مەڕاسیمێکدا بڕوانامەیان بەخشیە 35 ژن و ئافرەتی فێرخواز کە بۆ ماوەی 8 ڕۆژ بەشداریان لە خولێکی دورومان کردبوو.
بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا دەست خۆشی لەبەڕێز دەشتی عومەر بەرپرسی سەنتەری پاراستنی منداڵانی شارەزوور و کارمەندان کرد کە توانیویانە سەرکەوتوانە خولەکە کۆتایی پێ بێنن و هەروەک دەستخۆشی لەبەشداربوانیش کرد و داوای لێکردن پەرە بە بوارەکەیان بدەن تابتوانن هەلی کار بۆ خۆیان و دەوروبەریان بڕەخسێنن.
|