به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له شاندێكی نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 28ـی کانوونی دووەمی/2023، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان هیواسەعید و کامل غەفور، سه‌رپه‌رشتیارانی پهروهردهییو سۆران پشتوان موحەمەد بەرپرسی پاراستنی منداڵ، پێشوازیكرد له شاندێكی
نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی سەربەدەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان ئەحمەد حمەسدیق جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی سلێمانی عەبدوڵڵا رەئوف لیپرسراوی بەشی راپۆرت ، سارا قادر لێپرسراوی بەشی جاودێری و دیکۆمێنتکردن.
لەدانیشتنێکد گفتوگۆ دەربارەی منداڵانی سەرشەقام کراو لەوبارەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامار‌و زانیاری تەواوی کارەکانی دەربارەی بەدواداچونەکانی منداڵانی ئیشکەر لەسەر شەقامەکان و ڕەسدکردنیان پێشکەش بە شاندی میوان کرد کە لە ساڵی 2023 دا بەهاوبەشی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانان ئەنجام دراوەو لەئێستاشدا بەردەوامی هەیە.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سه‌رجه‌م بهرپرسو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌و دڵسۆزانه‌و بێ لایه‌نانه‌و به پێی پڕهنسیپو بنه‌ما دروسته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن کار بۆ منداڵانی ئاوارەو سەرشەقام دەکات.
|