• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکان و بەدواداچونی زیاتری دایەنگاو سەنتەرە ناحکومیەکانی ئۆتیزم وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی کرد.

ئەمڕۆ شەممە ، 27ـی کانوونی دووەمی/2024،  خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،بۆ ژمارەیەک پرسی گرنگ لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچوون ،بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و لوتفیە مەلاغالب ، کۆبویەوە.

مەبەستی کۆبونەوەکە بریتبوو له‌ دانانی‌ ڕێوشێوێنی‌  پێویست بۆ کردنەوەی دەرگای هەردوو سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و لوتفیە مەلا غالب بەڕووی سودمەندانیداو هەروەها زیاتر چاودێری کردن و بەدواداچونی دایەنگاو سەنتەرە ناحکومیەکانی ئۆتیزم لە سنوری کاری بەوەبەرایەتی گشتی سلێمانی و کردنەوەی ماڵی ئارام لە قەزای چەمچەماڵ لە زوترین کاتدا.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ووتی " جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئۆتیزم‌و پاراستنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و مافه‌كانیان‌و مافی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزمیش ئەرکی هەموو لایەکمانە،  هەروەک کردنەوە ی سەنتەر حکومیەکان بەڕوی سودمەندانیدا بە پێویست باس کرد.

هەرلەو کۆبونەوەیەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاسپارد زیاتر بەدواداچوون بکەن بۆ دایەنگە و سەنتەرە ناحکومیەکان ، به‌ پابه‌ندی‌ به‌یاساو ڕێنماییه‌كان‌و پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ پابه‌ندی‌ به‌ سیستم‌و نه‌هێشتنی‌ كه‌م‌و كورتییه‌كان، هه‌روه‌ك بڕیاریدا له‌ زووترین كاتدا لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دایەنگەو سەنتەرە ناحکومیانە بکرێت كه‌ وەک پێویست ڕێنمایەکان جێبەجێ ناکەن.


27/01/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.