• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ ڕێگه‌ی‌ گرێبه‌ستێكه‌وه‌، خواردنی‌ پێویست و ته‌ندروست بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و دایه‌نگه‌كان دابین ده‌كرێت.

ڕۆژی‌ سێشەممە، 23ی‌ کانوونی دووەمی/2024 به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان هیوا ڕەحمان، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ یاساو هێمن موحەمەد، لێپرسراوی هۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی و  نوێنه‌ری‌ ڕێگه‌پێدراوی‌ كۆمپانیای‌(چیمەن) واژۆی‌ گرێبه‌ستی‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردنی‌ بۆ ساڵی‌ (2024) بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ واژۆكرد كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌وه‌ خواردنی‌ ته‌ندروست‌و ته‌واو به‌پێی‌ خواست‌و پێویستی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و دایه‌نگه‌كان‌و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ئاماده‌ ده‌كرێت.


به‌ پێی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌، كۆمپانیای‌ (چیمەن بۆ بازرگانی‌ گشتی‌‌و ئاماده‌كردنی‌ خواردن‌ و پاکردنەوە/ سنوردار) پابه‌ند ده‌بێت به‌ ئاماده‌كردنی‌ خواردنی‌ سێ ژه‌می‌ سه‌ره‌كی‌‌و ژه‌مێكی‌ سوك بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنان به‌ به‌رده‌وامی‌‌و ڕۆژانه‌و به‌ سه‌رجه‌م كاته‌كانی‌ ده‌وام‌و پشوو و جه‌ژنه‌كان، هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی‌ دوو ژه‌می‌ سه‌ره‌كی‌‌و یه‌ك ژه‌می‌ سوك بۆ دایه‌نگه‌كانی‌ (چوارباخ، دایك، به‌ختیاری‌، خنجیل، چوارتا، دوكان، بازیان) سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، له‌ به‌رانبه‌ردا حكومه‌ت له‌ بودجه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراو شایسته‌ داراییه‌كان بۆ كۆمپانیا دابین ده‌كات.


ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ پاش ڕاگه‌یاندنی‌ كه‌مگری‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌شی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی و ڕاگه‌یاندنی‌ ئاشكراوه‌ بۆ كۆمپانیای‌ (چیمەن) گیرساوه‌ته‌وه‌و به‌ پێی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ 1ـی‌ 2ـی 2024ه‌وه‌ ده‌ست به‌ كاره‌كانی‌ ده‌كات بۆ ماوه‌ی‌ سالێك.


له‌ گرێبه‌سته‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ خواردنێكی‌ ته‌ندروست‌و پێویست بۆ منداڵان ده‌ستنیشانكراوه‌و له‌ ئاماده‌كردنی‌ خشته‌كانی‌ خواردندا ڕه‌چاوی‌ پێویستیه‌ ته‌ندروستییه‌كانی‌ جه‌سته‌ بۆ هه‌ر قۆناغێكی‌ ته‌مه‌ن‌و خواستی‌ سودمه‌ندان كراوه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ خوارن له‌ ڕۆژانی‌ پشوو و جه‌ژنه‌كاندا به‌ پێی‌ خواستی‌ سودمه‌ندان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنی‌ تر كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كۆمپانیا پابه‌ندییه‌كانی‌ جێ به‌جێ ده‌كات.


24/01/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.