• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پرۆژه‌ ته‌ندروستی‌و ده‌روونییه‌كان نوێن‌و جێگه‌ی‌ ستایشی‌ ئاماده‌بووان بوون


به‌مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگابوون له‌ كار‌و پڕۆژه‌ ته‌ندروستی‌و ده‌روونییه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ ژیان كه‌ به‌هاوكاری‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ته‌ندروستی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، وه‌فدێكی‌ حكومی‌ سه‌ردانی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كرد.

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 24ی‌ 11ی‌ 2016، وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دوو پڕۆژه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌ت‌و ڕێكخراوی‌ ژیانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، پڕۆژه‌كانیش له‌ بواری‌ ته‌ندروستی‌ ده‌روونی‌‌و ڕاهێنانی‌ ده‌روونی‌ قوربانیانی‌ توندوتیژییه‌كانن‌و ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ بواره‌كانی‌ خۆیانداو ڕاهێنان‌و چاره‌سه‌ری‌ قوربانیاندا به‌تایبه‌ت قوربانیانی‌ زه‌بر‌و توندوتیژی‌ خێزانی‌‌و ئافره‌تانی‌ ئێزیدی‌ قوربانیانی‌ ڕزگاربووی‌ ده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش.

وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ د.ڕێكه‌وت ڕه‌شید، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.میران قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و قائمقام‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌ له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا، سه‌ڵاح نه‌جم، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ ژیان‌و د.جه‌مال ڕه‌شید، سه‌په‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌كان له‌ ڕێكخراوه‌كه‌، به‌ وردی‌ كاری‌ ڕۆژانه‌و ئامانجی‌ پڕۆژه‌كان‌و ڕۆڵیان له‌ بواری‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و ڕاهێنانه‌وه‌ی‌ ده‌روونیدا بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ له‌ ئاستێكی‌ باشی‌ كوالێتی‌و نوێبووندان، یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌كان سه‌نته‌رێكی‌ پزیشكی‌ ده‌روونییه‌و به‌ هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و تیایدا به‌ ڕێگه‌ زانستییه‌ جۆراوجۆره‌كان چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ بۆ نه‌خۆشان ده‌كرێت به‌ تایبه‌ت به‌ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ژینگه‌ی‌ سروشتی‌‌و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ژیانی‌ ساده‌و جیهانی‌ ئاژه‌ڵاندا، سه‌نته‌ری‌ دووه‌میش بریتییه‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ چاره‌سه‌رو ڕاهێنانه‌وه‌ی‌ قوربانیانی‌ ئافره‌تانی‌ ئێزیدی‌ به‌ هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و تیایدا چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و ڕاهێنانه‌وه‌ی‌ زانستی‌ بۆ ئافره‌تانی‌ ئێزیدی‌ ئه‌نجامده‌درێت‌و سه‌نته‌رێكی‌ 24 كاتژمێرییه‌و له‌ ئاستێكی‌ به‌رزو كوالێتییه‌كی‌ به‌رزدا خزمه‌ت به‌ ئافره‌تانی‌ ئێزیدی‌ له‌ قوربانیانی‌ ده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ ده‌ستی‌ داعش ده‌كرێت‌و له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردوودا 150 ئافره‌ت سودیان له‌ چاره‌سه‌ری‌‌و ڕاهێنانه‌كانوه‌رگرتووه‌.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ ژیانه‌وه‌‌و هه‌ردوو سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه‌، د.ڕێكه‌وت ڕه‌شید، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ به‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ وت :"ده‌ستخۆشی‌ له‌ ڕێكخراوی‌ ژیان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ بواری‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و ڕاهێنانه‌وه‌ قوربانیانی‌ توندوتیژیدا ڕۆڵێكی‌ به‌رچاو ده‌گێڕن‌و له‌ كاره‌كانیشیاندا ئێمه‌ وه‌ك هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و كاروكاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوكارو پشتیوانیانین‌و له‌ داهاتووش پشتگیرییان ده‌كه‌ین‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ گه‌لی‌ ئه‌ڵمانیاش ده‌كه‌ین كه‌پشتگیریی‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ خزمه‌تگوزاره‌ ده‌كات".

هه‌روه‌ها عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتی‌ :" ئه‌م پڕۆژه‌و سه‌نته‌ره‌ پزیشكی‌‌و ده‌روونیانه‌ كارێكی‌ جیدی‌‌و پێویستن‌و پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رده‌وام پشتیگیریی‌ پڕۆژه‌ی‌ جیدی‌ بكات، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ پشتیوانیان ده‌بین به‌تایبه‌ت له‌م سه‌نته‌ری‌ ڕاهێنانه‌دا له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ ڕابردوودا نزیكه‌ی‌ 150 ئافره‌ت له‌ قوربانیانی‌ ده‌ستی‌ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش سودمه‌ندبوون هیوادرین به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان‌و به‌رده‌وام‌و فراوانكردنی‌ سه‌نته‌ره‌كانیان‌و ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ كاریش پشتگیریی‌‌و پشتیوانی‌ خۆمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌".

 

 


24/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.