کۆمەڵەی تالاسیمیا ڕێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەک فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی/2024، بە ئامادەبوونی بەڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ،و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەێوەبەرایەتی گشتی و کارمەندان ، کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان ڕێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەک فەرمانبەرو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
ڕێزلنانەکە لەپای هەوڵ و ماندوبوونی کارمەندانی هەردوو بەێوەبەرایەتی بوو کە سەرەڕای دواکەوتنی موچەکانیان بەڵام ڕۆژانە بەردەوام لەخزمەتی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێز کۆچەر کەریم سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی تالاسیمیا کرد و جەختی لەسەر بەردەوامبوون و زیاتر خزمەت کردن بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردەوە.
|