• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەرێوەبەری‌ گشتى سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی کانوونی دووەمی/2024،بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد.


سەرەتا بەڕێزیان بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە قەزاکە بەسەرکردەوە و لەلایەن بەڕێز بەرزان کەریم بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ پێشوازیکران دواتر هۆبەو یەکە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە و لیژنەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەرکردەوەو دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو کارمەندان کردو ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان.


پاشان بەڕێوەبەری گشتی بەهاوڕێیەتی بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ سەردانی قائمقامیەتی چەمچەماڵیان کردو لەلایەن بەڕێز حاکم ڕەمک ڕەمەزان پێشوازی کران لە دانیشتنێکدا جەخت کرایەوە بەزوترین کات ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان بکرێتەوە ،کە تیایدا بەخشراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەخۆدەگرێت ، پاشان گفتوگۆ کرا دەربارەی کردنەوەی دایەنگەیەکی شایستە بە دانیشتوانی قەزاکە و سەنتەرێکی ئۆتیزم و ماڵی داڵدەدانی ژنان بۆ سنورەکە و دانانی پلانێک بەهەماهەنگی هەردولا بۆ خزمەت کردنی زیاتر بەدانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ.


لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ3297 کەمئەندام تۆمارەو تا ئێستا نزیکەی 2000 هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەرحەیاتی سەردانیان کردووە .



17/01/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.