سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر داوای وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، 25 لاوی ماڵەکانی کوڕان و کچانی دامەزران.
بە پێی نوسراوی ژمارە 164 لە 14ـی1ـی2024 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، ڕەزامەندی درا لەسەر داوایەکی خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دامەزراندنی 25 نەوجەوان بەشێوەی گرێبەست، لەماڵەکانی کوڕان و کچانی بێسەرپەرشت.
پاش تەواو کردنی ماوەی یاسایی مانەوەی منداڵانی بێ سەرپەرشت لە ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی کە تەمەنی 18 ساڵیە پێویستە ئەولاوانە ماڵەکان بەجێ بهێڵن و پشت بەتواناکانی خۆیان ببەستن کە ئەمەش گرفتی بۆ ئەو لاوانە دروست کردبوو لە نەبوونی شوێنی حەوانەوەو دابین کردنی بژێوی ، بۆیە
دامەزراندنی ئەو لاوانە لە سۆنگەی خەمخۆری بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بوو بۆ ئەوەی لەپاش گەشتنیان بە تەمەنی 18ساڵی ئەوان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی خزمەت بکەن و چارەسەری گرفتەکانیان لە دابین کردنی شوێنی حەوانەوەو بژێویان بکات.
|