بەرێوەبەری گشتى بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کومەڵایەتی سەیدصادقی بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی دووەمی/2024،بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی، سەردانی قەزای سەیدصادقی کردو بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە قەزاکە بەسەرکردەوە و لەلایەن بەڕێز هەڵمەت حەمەئەمین بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدصادق پێشوازیکران.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هۆبەو یەکە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە و لیژنەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەسەرکردەوە ، بەڕێوەبەری گشتی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدسادق ، دەستخۆشی لێکردن و ماندوبوونیان لەکارەکانیان و پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ( بەرحەیاتی ) بەرز نرخاند و داوای لێکردن لە قەزای سەیدسادق زۆرترین خزمەت بکەن بەتایبەت هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ژمارەیەک ڕێنمای پێویستی پێدان.
|