• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
كاری‌ ئێوه‌ هیوا به‌خشی‌ هاووڵاتیان‌و كه‌مكردنه‌وی‌ خه‌مه‌كانی‌ خاوه‌ن پێدواویستی‌ تایبه‌ت‌و خێزانه‌كانیانه‌


بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندمان‌و په‌یمانگاكان‌و سه‌نته‌ره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 23ی‌ 11ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ ئاشتی‌ نووری‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوبه‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان‌و به‌رپرسی‌ هۆبه‌كانی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان، كۆوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ گفتوگۆو چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان‌و چۆنییه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنیان له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا، سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ ڕوانی‌‌و بایه‌خی‌ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی‌ له‌ خزمه‌تكردن‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ چه‌ند گرنگه‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان بتوانن ده‌ستبارگری‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان بن، هه‌وره‌ها باسی‌ له‌‌و گرفتانه‌ كرد كه‌ به‌هۆی‌ دواكه‌وتن‌و كه‌می‌ مووچه‌وه‌ دێته‌ رێی‌ ژیانی‌ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران، هه‌وره‌ك هه‌وڵه‌كانی‌ خۆی‌ بۆ گه‌یاندنی‌ گرفته‌كه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كانی‌ مامۆستایان‌و خوێندنگاكان له‌ ته‌واوی‌ كوردستان‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ كه‌مئه‌ندامانیش وه‌ك به‌شێك له‌و خوێندنگایانه‌.

دوا به‌دوای‌ وته‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان بیرو بۆچوونی‌ خۆیان‌و په‌رۆشی‌ مامۆستاو ستافه‌كانیان بۆ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ گرنگی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌رخان بوو بۆ گفتوگۆی‌ گرفتی‌ مامۆستایان‌و كارمه‌ندان له‌ كاتی‌ كاركردن‌و ده‌وامكردندا‌و هه‌موو كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران له‌ دۆخێكی‌ دژواردان به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی‌ گونجاوترین هه‌ڵوێست بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ جێگه‌ی‌ راجیایی‌ بوو.

له‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان بدرێت له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌ریچه‌و ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موو لایه‌ك ڕه‌چاو كرابێت تیایدا.


23/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.