• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەرێوەبەری‌ گشتى لە قەزای پێنجوێن سەردانی قائیمقام دەکات و لیژنەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی کەمئەندامان بەسەرکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی/2024،بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، سەردانی قەزای پێنجوێنی کردو سەردانی قائمقام و لیژنەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی کەمئەندامانی کرد.


سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بە هاوڕێیەتی بەڕێز بازیان بەرپرسی سەنتەری پاراستنی منداڵانی پێنجوێن سەردانی قائمقامیەتی قەزای پێنجوێنیان کردو لەلایەن بەڕێز زانا ڕەحمان قائمقامی قەزای پێنجوێن پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا گفتوگۆی گرفتەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سنورەکە کراو هەروەک بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی قائیمقامی کرد لە هاوکاری کردنی سەنتەری پاراستنی منداڵانی پێنجوێن و پاڵپشتیانی بەرز نرخاند.


پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ، سەردانی لیژنەکانی لە قەزای پێنجوێن کردو دەستخۆشی لە سەرجەم کارمەندا کرد کە دڵسۆزانە پێشوازی لە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن و فۆڕمەکانیان پڕدەکەنەوە هەروەک داوای کرد کارئاسانی تەواو بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن.



14/01/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.