بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی فراوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو.
بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانە(برحەیاتی) ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی کانوونی دووەمی/2024، بەسەرپەرشتی بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی و ئامادەبونی بەڕێزان سەرجەم بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکان و سەنتەرەکان کۆبونەوەی ئەنجومەنی فراوان بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئامادەبوونی ساڵانەی ئەو سودمەندانەی هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن تیایدا گفتوگۆی پلانێکی گونجاو کر تا ئاسانکاری و تەواو بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکرێت لەپڕکردنەوەی فۆڕمەکە.
لەکۆبونەوەکەدا بڕیار درا بۆ ماوەی 10ڕۆژ پێشوازی لە سودمەندان بکرێت لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و سەنتەر و پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە سەنتەری شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکان و هاوکار دەبن تا فۆڕمی ساڵانە پڕبکەنەوە.
|