بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی بۆنەیەیەکی تایبەت بە ساڵی نوێ بۆ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە،27ـی کانوونی یەکەمی 2023،لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی CDO بەئامادەبوونی بەڕێز لەتیف شێخ عەزیز نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی بۆنەیەکی تایبەت بەساڵی نوێ بۆ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم بەڕێوەچوو.
لەو بۆنەیەدا ژمارەیەک چالاکی گۆرانی، مۆسیقا، پێشبڕکێ و دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵان پێشکەش کران و بەڕێز لەتیف شێخ عەزیز پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە ئامادەبووان کردو دەستخۆشی لە ڕێکخەران کردوو هیوای خواست ئەو جۆرە چالاکیانە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوامیان هەبێت.
ڕێکخراوی گەشپێدانی مەدەنیەت- CDO بە هاوبەشی کۆمەڵەی ئۆتیزمی سلێمانی و فێرگەی مامۆستا نامدار قەرەداغی و کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان چالاکیەکانیان ڕکخستبوو.
|