• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ كۆچی‌ دوایی‌ فەرمانبەرێکی مه‌راسیمێكی به‌ڕێوه‌برد.

کاتژمێر10ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 24ـی‌ 12ـی‌ 2023، به‌ ئاماده‌بوونی‌ بەڕێزان به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی‌  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ و خاتوو (بەسۆز تۆفیق) خێزانی کۆچ کردوو مه‌راسیمێكی‌ ماته‌م‌و فاتیحه‌خوانی‌ بۆ کۆچکردوو (عەلی موحەمەد فوئاد) فەرمانبەری به‌شی‌ ژمێریاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی كه‌ ڕۆژی‌ 14ـی‌ 12ـی‌ 2023 كۆچی‌ دواییكرد به‌ڕێوه‌برد.


له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز نەهرۆ عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ باسی‌ له‌ كاره‌ باشه‌كانی‌ خوالێخۆشبوو كرد و به‌ناوی‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ خێزانی و كه‌س‌و كارو هاوڕێكانی‌ و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد، هه‌روه‌ك کۆچکردوی به‌ یه‌كێك له‌ كادیره‌ زۆر دڵسۆزه‌كانی‌ فه‌رمانگه‌و هاووڵاتیاین وه‌سفكردو باسی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كاره‌كانی‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا ئه‌نجامیدابوون و دواتر ژمارەیەک لە وێنەو  یادەوەریەکانی کۆچکردو لەگەڵ هاوڕێیانی لە جێگەی کارەکەی نمایشکران.


پوخته‌ی‌ ژیانی‌ كۆچكردوو:

ـ ناوی‌ ته‌واو: عەلی موحەمەد فوئاد

ـ له‌ دایكبووی‌: 1977

ـ خوێندن: پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.

ـ ساڵی‌ دامه‌زراندن: 2003

ـ ناونیشانی‌ فه‌رمانبه‌ری‌: ژمێریاری پێشکەوتوو.

ـ خێزانداره‌و باوكی‌ 2 منداڵ کوڕێک و کچێک.



24/12/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.