لە ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا، خولێكی ڕاهێنان بۆ (22) توێژەرو کارمەند به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی مافپەروەر هیوا ڕەحمان نوێنەری بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، پاش پێنج ڕۆژ ، خولی (ئەپروچەکانی مامەلەکردن لەگەڵ گرفت ، میتۆدی گۆرینی گرفت بۆ هەل ، میتۆدی گۆرینی قەیران بۆ دەست کەوت) بۆ (22) توێژەر و كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆتایهات‌و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.
له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، مافپەروەر هیوا ڕەحمان ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزان خاتوو د.عالیه فه‌ره‌ج، مامۆستای زانكۆی سلێمانی‌و ڕاهێنه‌ری خوله‌كه‌و کامل غەفور سەرپەرشتیاری خولەکەو ڕێکخراوی یونسێف كه سه‌رپه‌رشتیارو پاڵپشتی ڕاهێنانه‌كه‌بوون، ده‌ستخۆشی لێ‌كردن كه زۆر دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.
ئه‌م ڕاهێنانه به‌شێكه له پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه‌تی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌لایه‌تی بۆ خزمه‌تكردن به منداڵ‌و ژن‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه.
|