سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی (لیزا) له شارۆچکەی بازیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی یەکەمی/2023، لە قەزای بازیان بە ئامادەبوونی بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پشتیوان موحەممەد بەربرسی پاراستنی منداڵ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕیچ (REACH- ڕێكخراوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و فێركردن‌و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ ) واژۆ کرد.
لەوبۆنەیەدا هەریەک لە بەڕێزان خاتوو مونیرە عمر حسن بەڕێوەبەری بەرنامە ، ئومێد مصطفی أحمد جێگری بەڕێوەبەری پڕۆژە ، سۆران محمود صاڵح بەڕێوەبەری کارگێڕی لە ڕێکخراوی ڕیچ ئامادەیبوون ، هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕادەست کردنەوەی سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی (لیزا) له شارۆچکەی بازیان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەکارهێنانی سەنتەرەکە وەک سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی بازیان .
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ڕێکخراوی ڕیچی کرد بۆ ئەو خزمەتەی لەو ماوەیەدا بە هاوڵاتیانی ئاوارەو خانەخوێی ناوچەکە لەڕێگەی خول و چالاکیە جۆر بەجۆرەکانیان کردیان ،هیوای خواست ڕێکخراوی ناوبراو بەردەوامبن لە خزمەت کردن و هەماهاهەنگی زیاتر لە پڕۆژە جۆربەجۆرەکانی تایبەت بە خزمەت کردن بەهاوڵاتیان.
سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی (لیزا) به پێی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنێک لە 17ـی 7ـی 2017 ، له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك له شاره‌دێی بازیان به تێچوونی (86.300,000 - هه‌شتاو شه‌ش ملیۆن‌و سێسه‌د هه‌زار دینار) له ماوه‌ی (90) ڕۆژدا به سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیه‌وه دروست کرا.
سه‌نته‌ره‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ناوبراوه‌وه به‌ڕێوه براو تیایدا له بواری جیاجیاكانی كاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێ به‌رانبه‌ر خزمه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌و شارۆچکەیەو ده‌وروبه‌ری کرد‌و ، لە ڕێکەوتی 1ـی 1ـی2024 وەک سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵان خزمەت بە هاوڵاتیان دەکات.